مانگی ڕابردوو 5.938 نەخۆش لەنەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2023) لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 5.938 نەخۆش لەدەوامی بەیانیان و ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 322 نەشتەرگەری گەورە و 246 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراوە، هەروەها 2.641 پكشنینی پەستانی چاو و 49 پشكنینی پانتایی بینین و 55 پشكنینی گلێنە و 701 ئۆ سی تی و 51 یاك لەیزەر ئەنجام دراوە.
هاوكات مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 1.835 پشكنینی چاویلكە و 383 سۆنەری چاو ئەنجام دراوە، هاوكات 232 تیشك گیراوە و 1.922 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 228
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:50:05/11/2023