چالاكیەكی زانستی لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس وجگەر رێكخرا
" تەندروستی"
بە ئامادەبوونی بەشێك لە پزیشكانی پسپۆڕ و بەئەزموون لە نەشتەرگەری گشتی و پزیشكانی پایەبەڵند و خوێندكارانی كۆلیژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی ، چالاكیەكی زانستی لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر بەرێوەچوو.
لەو چالاكیەدا چەند موحازەرەیەك بۆ د.عەبدولمەجید عەبدولكەریم یاریدەدەری پرۆفیسۆر لە نەشتەرگەری كۆڵۆن و رێكە بە نازور لە زانكۆی ئەلبێرتا لە كەنەدا رێكخرا ، كە ئەو پزیشكە مامۆستای زانكۆی موستەنسریە بووە لە بەغدا و یەكەم كەس بووە ئامێری ناوسكبینی هێنایە ناو عێراقەوە لە ساڵی 1993دا و یەكەم كەس بووە نەشتەرگەری لابردنی زراوی كردوە بە ئامێری ناوسكبینی.
لەو چالاكیەدا ئەو پزیشكە باسی مێژووی نەشتەرگەری ناوسكبینی كرد كە چۆن دەستی پێكردوە لە شاری بەغدا لە ساڵەكانی نەوەدەكانی سەدەی رابردوو و هەروەها باسی نەشتەرگەری كۆڵۆن و رێكەی كرد بە ئامێری ناوسكبینی.
راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:21:24/09/2023