لەمانگێكدا 58 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەپزیشكی دادیی تۆماركراوە


" تەندروستی "

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2023) لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی پشكنین بۆ 58 تەرم كراوە بەمەبەستی دەستنیشانكردنی هۆكاری گیان لەدەستدانیان كە 40 یان لەڕەگەزی نێربوون و 18 یان لەڕەگەزی مێ بوون.

ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 11 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 5 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 7 حاڵەتی خنكان لەئاودا و 2 خۆخنكاندن و 4 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنەوە خوارەوە و 1 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی دوپشك و 14 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆكاری جیاجیا بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:12:21/09/2023