لەمانگێكدا 2.895 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە
" تەندروستی"
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2023) لەسەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكان لەشاری سلێمانی 2.895 نەخۆش سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 72 نەخۆشیان ئاوارەكانی عیراق و دەرەوە بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون.
ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 1.147 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێربوون و 1.748 نەخۆشیان لەگەڕەزی مێ بوون، 549 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵیەوە بووە و 1.758 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 45 بۆ 64 ساڵدا بووە و 551 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 44 ساڵدا بووە و 37 نەخۆش تەمەنیان لەخوار 20 ساڵیەوە بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1148
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:20:01/06/2023