سیمپۆزیۆمێكی تایبەت بە نەشتەرگەری ئێسك و شكاوی بەڕێوەچوو
" تەندروستی "
لە شاری سلێمانی بە بەشداری چەندین پزیشكی بە ئەزموون لە وڵاتانی بەرتیانیا و توركیا و عێراق و هەرێمی كوردستان و سلێمانی ، لەلایەن بەشی نەشتەرگەری ئێسك و شكاوی لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی سیمپۆزیۆمی زانستی تایبەت بە نەشتەرگەری جومگە و گۆڕینی جومگە و نەشتەرگەری بەستەرەی ئەژنۆ و جومگەی شان رێكخرا.
سیمپۆزیۆمەكە بە سەرپەرشتی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بە بەشداری سەرجەم پزیشكانی بەشی نەشتەرگەری ئێسك و شكاوی و پزیشكانی جومگە و ڕۆماتیزم بە هاوبەشی لەگەڵ تیمێكی پزیشكانی پسپۆڕی تایبەت لە بواری نەشتەرگەری جومگە و نەشتەرگەری گۆڕینی جومگە لە وڵاتی توركیا بەرێوەچوو.
لە بەشێكی تری سیمپۆزیۆمەكە بە بەشداری هەردوو پرۆفیسۆر د.دیاری قادر لە وڵاتی بەریتانیا و پرۆفیسۆر د.وەلید عەبدولحسێن لە شاری بەغدا كە هەردووكیان پسپۆڕی تایبەتن لە بواری نەشتەرگەری جومگە و گۆڕینی جومگە و نەشتەرگەری بەستەرەی ئەژنۆ ، تازەترین توێژینەوەی و وانەی زانستی تایبەت بە نەشتەرگەری جومگە و گۆڕینی جومگە و نەشتەرگەری بەستەرەی ئەژنۆ و جومگەی شان بە شێوەی پڕاكتیكی و تیۆری پێشكەش كرا.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 388
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:39:12/03/2023