لەسلێمانی پەردە لەسەر پەیكەری دكتۆر برایان سۆمەرلاند لادرا


" تەندروستی"

ئەمڕۆ پێنج شەممە 1/12/2022 بەئامادەبوونی د.ڕەهێڵ فەرەیدوون بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و یاریدەدەرانی بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەرێوبەری نەخۆشخانەی ئیمرجنسی و ژمارەیەك لێپرسراوانی تەندروستی و رێكخراوی منداڵپارێزای كوردستان و پزیشكان، لەنەخۆشخانەی سلێمانی بۆ سوتاوی و نەشتەرگەری مەراسیمێك بۆ رێزلێنان لەپرۆفیسۆر دكتۆر برایان كلایڤ سۆمەرلاند بەسەرپەرشتی رێكخراوی منداڵپارێز و بەهاوكاری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەرێوەچوو.

لەمەراسیمەكەدا پەردە لەسەر پەیكەری ئەو پزیشكە بەریتانیە لادراو كە لەسەرئەركی ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان دروستكراوە لەپای ئەو خزمەتەی لەچەند ساڵی ڕابردوودا پێشكەشی شاری سلێمانی كردووە و هەروەها و سەنتەری سۆمەرلاند بۆ نارێكی لێو و مەڵاشوو كرایەوە.

دكتۆر برایان كلایڤ سۆمەرلاند سەرۆكی پێشووی كۆمەڵەی پزیشكانی نەشتەرگەری جوانكاریی بەریتانیە و پسپۆڕە لەراوێژكاری نەشتەرگەری جوانكاریی و ساڵانە ئەو پزیشكە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و لەساڵی 2012وە 137 نەشتەرگەری ئەنجام داوە و زیاتر لە 940 منداڵی بینوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی












ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:28:01/12/2022