لەڕۆژی جیهانی ئایدز پانێلێك لەشاری سلێمانی بەرێوەچوو


" تەندروستی"

لەڕۆژی جیهانی ئایدز كەدەكەوێتە یەكی مانگی كانوونی دووەم ، بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی پانێلێكی زانستی دەربارەی نەخۆشی ئایدز ئەنجامدا بەئامادەبوونی لێپرسراوانی كەرتی تەندروستی و جێگری بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەرپرسی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەسلێمانی.

پانێلەكە بۆ سێ پزیشكی پسپۆڕ ئەنجام درا ئەوانیش د.بڕیار عیزەدین پزیشكی پسپۆِری نەخۆشیە گوازراوەكان و مایكرۆبایلۆجی كلینك و د.فەرهاد مەجید عەلی پسپۆڕی تەندروستی كۆمەڵ و لێپرسراوی هۆبەی ئایدز و هەوركردنی جگەری ڤایرۆسی  و د.هێرۆ ئیسماعیل فەرەج پسپۆڕی نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەرس و جگەر و تێیدا تیشك خرایەسەر ئەو كێشە و گرفتانەی لەڕووی تەندروستی و دەروونیەوە ڕووبەڕووی هاوڵاتیان دەبێتەوە لەكاتی تووشبوون بەم نەخۆشیە.

ئامانج لەبەرێوەچوونی ئەو پانێڵە بۆ هۆشیاركردنی هاوڵاتیانە لەمەترسیەكانی نەخۆشی ئایدز و پشكنینی نەخۆشیەكە و ئەو چارەسەرانەی لەئێستادا بۆ ئەو نەخۆشیە بەكاردەهێنرێت و هەروەها باسی دواین ئاماری نەخۆشی ئایدز كرا لەجیهان و عیراق و هەرێمی كوردستان و شاری سلێمانی بەتایبەتی.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی












ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:33:01/12/2022