لەمانگێكدا 373 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێركاری كراوە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2022) لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 373 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە 16 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 120 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 52 نەشتەرگەری گەورە و 169 نەشتەرگەری مام ناوەند و 16 نەشتەرگەری بچووك بووە.

هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 77 پشكنینی سیتی سكان و 372 پشكنینی تیشك و 181 پشكنینی سۆنەر كراوە و هەروەها 118 چارەسەری سروشتی و 8.834 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی بۆ 3.922 نەخۆش ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:47:10/11/2022