مانگی ڕابردوو 2566 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو 2566 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە و 148 نەخۆشیان ئاوارەكان بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 1050 نەخۆشیان لە ڕەگەزی نێر بوون و 1516 نەخۆشیان مێ بوون و 403 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵیەوە بووە و 1626 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 45 بۆ 64 ساڵدا بووە و 54 نەخۆش تەمەنیان لەخوار 20 ساڵیەوە بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 576
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:31:20/10/2021