لەمانگێكدا 137 نەشتەرگەری لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ 137 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە 49 یان نەشتەرگەری سەروو گەورە و گەورە بووە و 88 نەشتەرگەری ناوەند و بچووك بووە.
هاوكات مانگی ڕابردوو 140 نەخۆش لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 21 نەخۆش سەردانی بەشی ECG یان كردووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 760
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:29:20/10/2021