مانگی ڕابردوو 939 نەخۆش سەردانی سەنتەری هەرس و جگەریان كردووە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو 939 نەخۆش سەردانی سەنتەری كۆئەندامی هەرس و جگەریان كردووە و 102 نەخۆش سەردانی بەشی ڕاوێژكاری ئەو سەنتەرەیان كردووە.
هەر لەو ماوەیەدا لەو سەنتەرە 263 هەناوبینی گەدە و 168 هەناوبینی كۆڵۆن و 74 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 9 سۆنەری هەناوبینی و 36 وەرگرتنی نمونە بە سۆنەر و 8 وەرگرتنی نمونە لە جگەر و 19 هێڵكاری سورێنچك و 61 پشكنینی بەكتریای گەدە لەڕێگەی هەناسەوە ئەنجام دراوە.
مانگی ڕابردوو لە سەنتەری كۆئەندامی هەرس و جگەر 10 نەخۆش چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری سی و 73 نەخۆش چارەسەری هەوكردنی جگەری جۆری بی یان وەرگرتووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 476
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:24:20/10/2021