رێوشوێن بەرامبەر ژەهراوی بوونی ژمارەیەك كارمەند دەگیرێتەبەر
" تەندروستی "
دوای ئەوەی دوێنێ 8 كارمەندی كۆمپانیایەكی پاككەرەوە لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی ژەهراوی بوون بەهۆی خواردنەوە ، بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رێوشوێن بەرامبەر ئەو رووداوە دەگرێتەبەر و غەرامەی كۆمپانیەكەی كرد و مۆڵەتێكی بۆ دیاری كرد.
د.یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانی ووتی: ژمارەیەیەك كارمەندی كۆمپانیای پاككەرەوە لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی ژەهراوی بوون بەهۆی ئەو خواردنەی لەلایەن كۆمپانیاكەوە بۆیان ئامادە دەكرێت كە شوێنی خواردن دروستكردنەكە لەڕووی تەندروستی و ژینگەوە گونجاو نیە ، سێ لیژنەی تایبەتی پێكهێنرا و دەست بەجێ بەدوداچوون دەستیپێكرد.
وتیشی: ئەوانە كارمەندی كۆمپانیای پاككەرەوەن و لەلایەن خودی كۆمپانیاكەیان خواردنیان بۆ ئامادە دەكرێت ، بڕیاریدا بە غەرامەكردنی كۆمپانیاكە بەبڕی یەك ملیۆن دینار و داخستن و گۆڕینی ئەو شوێنەی خواردنی تێدا ئامادەكرێت لە ماوەی 48 كاتژمێردا.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 2008
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:52:02/09/2019