دوو شوێنی دیكە بۆ بینینی مناڵی نەخۆش لە سلێمانی دانرا


" تەندروستی "

لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیان و كارئاسانی كردن بۆ بینینی منداڵە چاوگەشەكان لە كاتی نەخۆش كەوتنیان ، نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری دوو شوێنی دیكە بۆ بینینی منداڵی نەخۆش لە كاتی بەیانیان تەرخان دەكات.

نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەكات لەمەودوا لە كاتی دەوامی بەیانیان پزیشكی پسۆڕی منداڵان لە سەنتەری پزیشكی خێزانی ئیبراهیم ئەحمەد و مەڵبەندی تەندروستی عەلی كەمال نەخۆشی منداڵ دەبینن.

داوا لە هاوڵاتیانی بەرێز كراوە سەردانی ئەو دوو شوێنە بكەن لە كاتی نەخۆشكەوتنی منداڵەكانیان بۆئەوەی زۆر چاوەڕوانی بینینی پزیشكی پسۆڕ نەكەن لە نەخۆشخانەی مناڵان ، چونكە قەرەباڵغیەكی زۆر لە بەشی راوێژكاری ئەو نەخۆشخانەیە هەیە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 4874 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:40:26/08/2019